شانازو باڤڵ تاڵه‌بانی ده‌بێته‌ شه‌ڕیان ،هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د ته‌ندروستی ناجێگیره‌

سەرچاوەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ، به‌ ” خـواكـوڕكـ “ـێ راگەیاند:” کە پاڤێلی کوڕە گەورەی جەلال تالەبانی و شانازی پوری نێوانیان تێکچووە، لە ترساندا شاناز سلێمانی بەجێهێشت و بەرەو ئینگلتەرا گەڕاوەتەوە، هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پاڤێل پەلاماری داوە و سوكایه‌تی پێكردووه‌، هەروەها هەڕەشەی کوشتنی کردووە، هەروەک لە زمانی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی ئەو بنەماڵەیە باسی دەکات، کە شاناز گوتوویەتی، پاڤێل مرۆڤێکی نەخۆش و دڕندەیە رەنگە لە کاتی سەرخۆشیی و خواردنی دەرمانە هۆشبەرەکاندا بمکوژێت، چونکە پاڤێل کەسێتی ناجێگیری هەیە و بەردەوام سەرخۆش و بێئاگایە.

هاوكات سەرچاوەیەکی دیکە نزیک بنەماڵەی تالەبانی،نهێنی باری تەندروستیی هێرۆی برایم ئەحمەدی ئاشكرا كردوو گووتی :” هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د باری ته‌ندروستی جێگیر نییە و ئیستا لە ماڵەوەیە و پاڤێل و قوبادی كوڕی ناهێڵن چاوپیكه‌وتن له‌گه‌ل کەس بکات، چونکە سەرەرای نەخۆشی شێرپەنجە، مێشکیشی تووشی پوکانەوە بووە و هەڵسوکەوتی وەکو کەسێکی ئاسایی و تەواو نییە، وەکو شێتی لێهاتووەو لەسەر کورسیی جێگا بە خۆی ناگرێت دێت و دەچێت.

سەرچاوەکەی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی گوتیشی: ئیستا هەموو بنەماڵەی تالەبانی لە بارێکی دەروونی خراپدان و هیچیان بەسەر هیچەوە نییە، بەسەر یەکتردا دەتەقنەوە و پەلاماری یەکتر دەدەن، ئەم بەزمەی نێوان پاڤێل و شانازیش لەوێوە سەرچاوەی گرتووە، گوایە شاناز لە هەوڵی ئەوەدا بوو کە جێگای هێرۆ بگرێتەوە و پێگەی خۆی لەناو یەکێتییدا بەهێزتر بکات، بۆیە پاڤێلیش پێیدا تەقیوەتەوە و لە ترساندا شاناز رایکردووە و سلێمانی بەجێ هێشتووە.

Back to top button