سوله‌یمان سۆیلو: رێگه‌ ناده‌ین روفاتی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ئه‌سپارده‌ بكرێن چونكه‌ ئه‌وانه‌ تیرۆریستن

سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ موختاره‌كانی توركیا ،هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په‌ و گوتی ده‌چن بۆ ناشتنی ته‌رمی چەكدارانی پەكەكە، به‌ڵام له‌مه‌ودوا رێگه‌یان لێ ده‌گرین.

سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا ده‌ڵێت :” كاتێك چەكدارێكی پەكەكە له‌ شه‌ڕدا ده‌كوژین، ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هه‌ده‌په‌ ده‌چن بۆ ناشتنی و مارشی په‌كه‌كه‌شی بۆ ده‌ڵێن، به‌ڵام ئیدی بۆیان ناچێته‌ سه‌ر به‌ مارشه‌وه‌ بچنه‌ سه‌ر گۆری كوژراوانی په‌كه‌كه‌ “.

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا، گوتی “ئیتر نایه‌ڵین هیچ كه‌سێك بچێته‌ پرسەی چەكدارانی پەكەكە و نایه‌ڵین بشنێژرێن، چونكه‌ ئه‌وانه‌ خاین و تیرۆریستن”.

هه‌روه‌ها سوله‌یمان سویلو وه‌زیری ناوه‌خۆی توركیا ، گوتیشی “له‌مه‌ودوا رێگه‌ ناده‌ین هیچ هه‌ده‌په‌یه‌ك بچێته‌ مه‌راسیمی ناشتنی چەكدارانی پەكەكە، فه‌رموون با له‌مه‌ودوا بتوانن”.

Back to top button