كه‌لار : دز ده‌چێته سه‌ر ماڵێك و خاوهنماڵهكه ده‌كوژێت و ۱۱ ملیۆن دیناریش ده‌دزن
باندێكی دوو كه‌سی به‌مه‌به‌ستی دزیكردن هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی هاوڵاتیه‌ك و دوای بردنی بریكی زۆری پاره ،خاوه‌نی ماڵه‌كه به چه‌قۆ ده‌كوژن و هه‌ڵدێن .
به پێی ووته‌ی خاوه‌نی كوژراوه‌كه كه له شوێنی ڕووداوه‌كه بووه له‌گه‌ڵ دوو ئافره‌تی تر كه ئه‌و شه‌وه میوانیان هه‌بووه ،له‌لایه‌ن دزه‌كانه‌وه ده‌ستی سه‌رجه‌میان به‌ستراوه‌ته‌وه‌و دوای قۆڵبه‌ستكردنی ئه‌وان بڕی ۱۱ ملیۆن دیناری عێراقی له ماڵه‌كه هه‌ڵده‌گرن و پێش ڕۆیشتنیان خاوهنماڵهكه به چه‌قۆ ده‌كوژن .
قوربانیه‌كه ته‌مه‌نی ٤۹ساڵهو خاوه‌نی سێ ژن و ۱٥ منداڵه‌و پیشه‌ی قه‌سابی یه له شاری كه‌لار، كه‌سوكاری قوربانیه‌كه ده‌ڵێن : پێشتر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ خێزانێكی عه‌ره‌ب له ناوچه‌ی شاره‌بان هه‌بووه ،به‌ڵام ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه‌و گومانمان له‌كه‌س نییه‌و چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسین .
به‌ڕیوبه‌رایه‌تی بهڵگهونههێشتنی تاوان له گه‌رمیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه چوار گومانلێكراویان ده‌ستگیر كردووه‌و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان .