ئەمریكا لە هەولێدایە حەشدی شەعبی لە خانەقین دەربكات, لە بەرامبەر حەشد هێزەكانی زیاد كرد و لە دەوورووبەری ئەو شارە بڵاوەی پێكرد

 

لەگەڵ زیاد بوونی جموجۆلەكانی داعش لە ناوچە كوردستانیە داگیركراوەكان و فشارەكانی ئەمریكا بۆ وەدەرنانی حەشدی شەعبی لەو سنورانە بە تایبەت لە خانەقین, حەشدی شەعبی هێزەكانی لە خانەقین زیاد دەكات و نوێنەرایەتی خانەقینی دەستەی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، ئاشكرای كرد، چەكدارەكانی لیوای ی حەشد لە خۆرئاوای خانەقین بڵاوەیان پێ كرا.

نوێنەرایەتییەكە ڕایگەیاندووە: “شاندێكی نوێنەرایەتی دەستەی حەشدی شەعبی سەردانی لیوای لە خۆرئاوای خانەقین كرد”.

ئاماژە بەوەش دراوە، كە چەكدارەكانی لیواكەی حەشدی شەعبی لەلایەن فەرماندەیی میحوەری دیالەوە بۆ دەوروبەری خانەقین نێردراون.

جەختیش كراوەتەوە، كە لیوای ١١٠ سوورن لەسەر پاراستنی ناوچەكە و پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی دروست بووە و زۆرینەی چەكدارەكانیش لەدانیشتووانی ناوچەكەن.

Back to top button