سبەی تەرمی میر تەحسین بەگ دەگەڕێتەوە كوردستان, لەسەر راسپاردەی سەرۆك بارزانی ڕێوڕەسمێكی تایبەتی بۆ رێكدەخرێت
دوای ئەوەی میر تەحسین بەگ, میری ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان لە وڵاتی ئەڵمانیا كۆچی دوای كرد, وا بڕیارە سبەی لە رێگای فڕۆكەخانەی هەولێر تەمەكەی بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.
شێخ شامۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی لالش رایگەیاندووە، سبەی تەرمی میر تەحسین بەگ، دەگاتەوە هەرێمی کوردستان و گوتیشی، لە سەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی رێوڕەسمێکی تایبەت و فەرمی بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی میر تەحسین بەگ، رێکدەخرێت.
رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردوو، میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان لە تەمەنی 86 ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.