ئەو خواردنانەی دەبێتەهۆی سەرئێشە

بێگومان سیستمی خۆراکی تەندروست، تەنها کاریگەری بۆ زیادبوونی کێش نییە، بەڵکو پەیوەندی بە تەواوی جەستەوە هەیە، لەم بابەتەدا تیشک دەخەینەسەر ئەو خواردنانەی کاریگەریان بۆ سەر و مێشک هەیە و تووشی ئازاریان دەکات، بەڵام مانای ئەوەنییە کە چیتر مەیخۆ، بەڵکو دەبێت هاوسەنگی بپارێزیت.

1-مۆز و ئەڤۆگادۆ، دەوڵەمەندە بە بەهای خۆراکی بەرز و سوودێکی باشی هەیە، بەڵام بڕێکی زۆر ماددەی تیرامینی تێدایە، کەدەبێتەهۆی سەرئێشە.

2-شوکوڵاتە و ئەو خواردنانەی کاکاوی زۆرە، راستە پێکهاتەیەکی خۆراکی بەسوودە، چالاکی خوێنەبەرەکان خاودەکاتەوە و دەبێتەهۆی سەرئێشە.

3-پەنیر و جۆرەکانی، بەهەمان شێوە رێژەی ماددەی تیرامین زیاددەکات و تووشی ئازاری سەرت دەکات.

4-گۆشتە لە قوتوونراوەکان یان ساردەکان، رێژەیەکی زۆر ماددەی تیرامینی و نیترات و نیترتی تێدایە، کە دەبێتەهۆی سەرئێشە.

5-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندە بە خەمیرو گلوتین، وەک نان و پسکویت و جۆرەکانی، ئەگەری تووشبوون بە سەرئێشەی زیاددەکەن.

Back to top button