10 هۆکار وادەکات منداڵەکەت شەوانە نەخەوێت

منداڵ ناتوانێت دەربڕین لەو هەستانە بکات کە هەیەتی، هەربۆیە زۆر کات لە شەودا ناخەوێت و ئەندامانی خێزانەکە بێزاردەکات و دەگری، بەڵام گرنگە و ئەرکی تۆیە هۆکارەکەی بزانیت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی “هۆم ریمیدیز” منداڵ کاتێک شەوانە خەوی لێناکەوێت، بەهۆی یەکێک لەم هۆکارانەوەیە:

1-برسێتی و تینوێتی، هەربۆیە گرنگە پێش خەوتنی لەم دوو هەستەی دڵنیابیتەوە، بەگوێرەی تەمەنی.

2-مەمکەمژە، هەندێک منداڵ پێویستیبە ئامرازێکە لە دەمیدا بۆ ئەوەی خەوی لێبکەوێت.

3-گۆڕانکاری لە رۆتینی خەودا، واتە دەبێت کاتژمێری بایەلۆژی جەستەی رێکبخەیت و هەموو شەوێک لە یەک کاتدا بێت، گۆڕانکاری وادەکات نەخەوێت.

4-لە رۆژدا کەشێکی پڕ لە جوڵە و چالاکی بۆ بڕەخسێنە، بەنمونە یاریکردن بە میکانۆ.

5-نەخۆشیەکان، وەک سکئێشە و غازات و سەرمابوون و ئەنفلۆنزا، یان دەرهاتنی ددان، هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ نەخەوتن.

6-دووری لە دایکییەوە، هەست بە دڵنیایی ناکات و دەگری.

7-گۆڕانکاری لە جێگاکەی یان پلەی گەرمی ژوورەکە.

8-فێربوونی منداڵ بە ئەزموونێکی نوێ، بە نمونە پێی گرتووە، یان دانیشتن.

9-بەرنەکەوتن بە رووناکی تیشکی خۆر لە رۆژدا، کە یارمەتی گەشەی دەدات.

10-خەوی کورتی رۆژ یان ئێوارە، وادەکات لە کاتی خۆیدا نەخەوێت.

Back to top button