بزانە ئەمڕۆ بارزانی لەكوێ بوو
خواكوڕك
ئەمرۆ چوارشەممە 9ی 11ی 2016 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی سەنگەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگەی لە محوەری باشیك كرد.
لەو سەردانەدا كە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی بەرەكانی شەڕ و ناوچە ئازادكراوەكان و بارودۆخی پێشمەرگە ئەنجام درا، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ئازادكردنی شارۆچكەی باشیكی لە گەلی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان كرد و سوپاس و دەستخۆشیشی لە فەرماندە و هێزەكانی پێشمەرگە كرد، كە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی شارۆچكەی باشیك بوونە و سەركەوتنێكی مەزنیان لەبەرانبەر تیرۆریستانی داعش تۆمار كردووە.
لەو بەسەركردنەوەیەدا بارزانی سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری شەهیدەكان كرد و هیوای چاكبوونەوەیشی بۆ برینداران خواست.
لەبارەی ڕەوشی شارۆچكەی باشیك و پاراستنی ئاساییشی ناو شارۆچكەكە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامۆژگاریی پێویستی بۆ فەرماندەكانی پێشمەرگە خستەڕوو و داوای كرد كە شارۆچكەی باشیك بە زووترین كات لە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی تیرۆریستان پاك بكرێتەوە بۆ ئەوەی دانیشتوانی شارۆچكەكە بتوانن بە دڵنیایی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە.