ئەو رەفتارانەی یارمەتیت دەدات ببیتە شازادەی هاوسەرەکەت

دەکرێت ببیتە هۆکارێک بۆ خۆشی و بەختەوەری ژیانی خۆت و هاوسەرەکەت، بەپێچەوانەشەوە رەنگە ژیانێکی پڕ لە خەم و ناخۆشی بنیاد بنێیت، بەڵام پێش هەموو هەنگاوێک راکێشانی خۆشەویستی و سۆزی هاوسەرەکەت گرنگە، لەرێگای رەفتارەکانتەوە.

ئەو رەفتارانەی یارمەتیت دەدات ببیتە شازادەی هاوسەرەکەت:

1-بایەخ بە خۆت بدە، لە رووی رووخسار و ناخیشەوە، بێگومان رووخسار بە مانای جوانکاری زۆر نایەت، بەڵکو مەبەست لە رێکخستنی پۆشاک و پاراستنی پێست و مانەوەی بە جوانی و .. هتد.

2-هەرگیز خۆت و هاوسەرەکەت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە، بەڵكو ژیانی خۆت بنیادبنێ و خۆش بژی.

3-ژیان دروستبکەن بە هەموو ماناکانیەوە، بۆ نمونە رێگامەدەن پەستانی کار و رۆتینی رۆژانە ژیانتان تاڵبکات، بەڵکو هەمیشە گۆڕانکاری بکەن و پێکەنین و خۆشی لە ماڵەکەتاندا بوونی هەبێت.

4-متمانە لە نێوانی هەردوولا زۆر گرنگە، تۆ دەتوانیت دروستکەری جوانیەکان یان ناشرینیەکان بیت.

5-دەربڕینی هەستەکانت شەرمی ناوێت، بەڵکو دڵی بەرامبەر خۆشدەکات.

6-تێگەیشتن بۆ هەموو بارودۆخێکی بەرامبەر هەبێت.

Back to top button