کاتێک بڕیاری جیابوونەوە دەدەیت، ئەم رێنماییانە پەیڕەوبکە

پاش پەیوەندیەکی خۆشەویستی درێژ، رەنگە ئاستەم بێت بڕیاری جیابوونەوە، رەنگە هەندێکجار دوای هاوسەرگیریش ئەو بڕیارە دەدەیت، ئەمەش وادەکات زیاتر رووبەرووی قورسایی ببیتەوە و خەمباربیت.

لەرووی کۆمەڵایەتیی و دەروونیەوە ماڵپەڕی yawmiyati هەندێک رێنمایی دەخاتەڕوو، بۆ ئەو کەسانەی بڕیاری جیابوونەوە دەدەن:

1-یەکەم هەنگاو سڕینەوەی ژمارەکەیەتی لەناو مۆبایلەکەت، هەرگیز بیر لە ناردنی نامەیەک یان پەیوەندی تەلەفۆنی مەکەرەوە بۆی، چونکە بڕیاری کۆتایتداوە.

2-بایەخ بە وەرزش یان یۆگا بدە، بۆ ئەوەی کاتە بەتاڵەکانت پڕبکەیتەوە، توانا و وزەکانت لە لایەنی ئیجابیدا بەکاربەریت.

3-گرنگی بە هاوڕێکانت بدە و پێکەوە بڕۆنەدەرەوە، چونکە لە بیرکردنەوە دووربکەوەرەوە.

4-گرنگی بە توانا و بەهرەکانت بدە، بۆ ئەوەی سەرقاڵبیت، بۆ نمونە ئارەزووی گەشت دەکەیت یان سەماکردن یان بایەخدان بە پیشەیەک.

5-هەمیشە لە یادەبێت ژیانی چانسی باشتری تێدایە، لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبدەرەوە.

Back to top button