ئەکتەرێکی دیاری تورکیا لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە

پاش حەوت ساڵ پەیوەندی هاوسەرگیری، دواجار نەجاتی شاشماز ناسراو بە کەسایەتی “پۆڵات” و هاوسەرەکەی جیادەبنەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی میدیاکانی تورکیا محەمەد نەجاتی شاشمازی تەمەن 47 ساڵ، دوای ئەوەی لە 2012 ژیانی هاوسەرگیری له‌گه‌ڵ خانمێک بەناوی “نا‌جیاهان كشیكجی” پێکهێنا، پاشان بوونی دوو کوڕ (عەلی و یوسف)، دواجار بڕیاری جیابوونەوەیانداوە، لە ئێستادا دۆسیەکەیان لە دادگایە.

محەمەد نەجاتی شاشماز، یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی تورکیا و لەساڵی 1971 لە پارێزگای ئەزیغى ئەنادۆڵ لەدایکبووە، نازناوی ئەفسانەی تورکیای پێبەخشراوە، تا ئێستا هیچ کارئەکتەرێکی دیکەی تورکیا نەیتوانیوە کێبڕکێی بکات.

ناوبراو خاوەنی درێژترین درامای تورکیایە بەناوی “دۆڵی گورگەکان”، کە تا ئێستاش بەردەوام پەخش دەکرێت، لە 2011 خەڵاتی باشترین ئەکتەری تورکیای پێدراوە.

 

Back to top button