عادل عه‌بدولمه‌هدی به كۆمه‌ڵێك مه‌له‌فی هه‌ستیاره‌وه سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كات
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات و وەزیرێکیش تەوەری گفتوگۆکانی ئاشکرا دەکات.
به‌رپرسانی باڵای به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له داهاتوویه‌كی نزیك عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای حكوومی سه‌ردانی واشنتن ده‌كات و دۆسیه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ململانێی واشنتن و تاران له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه و سزاكانی سه‌ر تاران و پابه‌ندبوونی عێراق و چه‌ندان دۆسیه‌ی هه‌ستیاری تر له‌گه‌ڵ واشنتن ده‌خاته به‌رباس و گفتوگۆ.
به گوێره‌ی زانیارییه دزه‌پێكراوه‌كان، ئێسته خه‌ریكی كاركردنه بۆ گه‌یاندنی لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ لێكگه‌یشتنی ته‌واو له نێویان دا هاوپه‌یمانی فه‌تح و سائیروون، بۆ ئه‌وه‌ی به وردی دۆسیه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق یه‌كلایی بكاته‌وه و زانیاری و هه‌ڵوێست و پشتیوانی ته‌واوه‌تی هه‌بێ له هه‌ر بڕیارێك كه ده‌یدات به‌ر له‌وه‌ی به‌غدا به‌ره‌و واشنتن به‌جێ بهێڵێت.
وه‌زیرێكی عێراقی به ڕۆژنامه‌ی (العربی الجدید)ـی ڕاگه‌یاند، كه بڕیاره هه‌ریه‌ك له عه‌بدولمه‌هدی و به‌رهه‌م ساڵح بچنه واشنتن و زۆر دۆسیه‌ی هه‌ستیار له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
زیاتر گوتی، عه‌بدولمه‌هدی به‌ر له‌وه‌ی بچێته واشنتن له‌گه‌ڵ فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا و سه‌دریش دانیشتووه و به وردی هه‌ڵوێستی خۆی و عێراقی له‌گه‌ڵ باسكردوون به‌ر له‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، ئێسته‌یش ده‌ست به ئاماده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن كراوه و دوای هاتنی باڵوێزی نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق پێشبینی ده‌كرێ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
(العربی الجدید)