نێچیرڤان بارزانی: خزمهت و خهباتی میر تهحسین بهگ بهردهوام به زیندوویی دهمێنێتهوه
لە رێوڕەسمی هێنانەوەی تەرمی میر تەحسین بەگ ڕابەری ئێزیدییانی جیهان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا گوتی، داوامان لە بەرپرسانی عێراق كردووە شنگال بكرێتە پارێزگا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە لەو باوەڕە دایە ماڵباتی بەڕێزی میری کوردانی ئێزدی، بەردەوامیی بە رێبازی کوردایەتیی میر تەحسین بەگ دەدەن.
كهمێك لهمهوبهر تەرمی میر تەحسین بەگ، میری ئێزدییانی جیهان لە ئەڵمانیاوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیەندرایەوە هەرێمی کوردستان.
لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە بەشداریی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حەمەی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان، رێوڕەسمێک بۆ پێشوازیکردن لە تەرمی میری ئێزدییان، ساز کرا.
نێچیرڤان بارزانی لە ریوڕەسمەکەدا، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا باسی میر تەحسین و رۆڵی لە شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان و پێکەوەژیانی ئاینیی لە کوردستان، کرد.