ئه‌مڕۆ و سبەی كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت..

ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ  لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەوری جیا جیا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی سێ شەممه‌، لە ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە دھۆکیش ئاسمان لە زۆربەی کاتەکان ھەور دەبێت.

Back to top button