له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كانی NRT شاره‌زایه‌كی ژمێریاری نه‌وت ره‌خنه له كه‌ناڵه‌كه ده‌گرێت

خواكوڕك
دوای ئه‌وه‌ی له 6ی ئه‌م مانگه كه‌ناڵی NRT له پرۆسه‌یه‌كی كتوپڕ و گوماناوی كه‌وته بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك داتا له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شاره‌زایه‌كی بواری نه‌وت ده‌ڵێت، “ئەو بەڵگەیەی ئێن ئارتی بڵاوی کردەوە زۆر کۆنە و نەدەبوو بەوشێوەیە هەڵا درووستبکەن”.
ئارام قادر شارەزای ژمێریاری نەوت، له پێگه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ره‌خنه له‌و جۆره سیاسه‌ته میدیایه‌ی كه‌ناڵه‌كه ده‌گرێت و ده‌نووسێت، “ئێمە دووساڵ بەر لەئێستا داتاکانمان بڵاوکردەوە ئەگەر بەڵگەی نوێی بدیبایە ئەو هەڵایەی نەدەنایەوە”.
ئارام قادر ده‌شڵێت، “کاتێک ئێمە ئەو ژمارانەمان بڵاو دەکردەوە ئێن ئارتی مێش میوانی نەبوو هەر بەلایدا نەدەهات” هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “ئەو سەرچاوە بیانییەی ئێن ئار تی باسی دەکات و تازە داتای ٢٠١٤ بڵاودەکاتەوە، ئێمە هی مانگی ٦ ی ساڵی ٢٠١٦ ی ئەو سەرچاوەیەشمان لایە”.
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌وداتایانه پێشتر هه‌ر یه‌كه له كۆمپانیای جه‌نه‌ڵ ئینێرجی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان به‌جیا وه‌ڵامی كه‌ناڵه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و زانیاریه‌كانیان به نادروست و چه‌واشه‌كاری میدیایی وه‌سف كردووه.