بەڤیدیۆ .. لە ھەولێر ئافرەتێکی بەتەمەن بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دا

موقەدەم فازڵ حاجی وتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووك)، گرتە ڤیدیۆیه‌كی کامێرای چاودێریی به‌ ڕووداوێکی ھاتوچۆی بڵاو کردەوە، لەسەر ڤیدیۆکەدا نووسیویەتی: “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکیی ھەولێر – کەرکووك و لەبەرامبەر بەشە ناوخۆیی شەھید شەوکەت شێخ یه‌زین، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (GMC) (جی ئێم سی ستەیشن) خۆی بە ئافرەتیکی بەتەمەندا کێشا، کە لەو کاتەدا ئافرەتەکە لە شەقامەکەدا دەپەڕییەوە< بەھۆی خێراییە زۆرM;Mی ئۆتۆمبێلەکە و ھێزە زۆرەکەی، ئافرەتەکە گیانی لەدەست دا و شوفیری ئۆتۆمبێلەکەش ڕای کردووه‌ بەڵام ئۆتۆمبێلەکەی له‌و شوێنه‌ جێ ھێشت.

 

Back to top button