قەیس خەز عەلی دژی ترەمپ ھاتە دەنگ مانهوهی هێزهكانی ئەمەریکا لە عێراق لەپێناو پاراستنی ئیسرائیلە..
قەیس خەز عەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلولحەق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “لە سەرەتاوە ئێمە دەمانگوت، ئەمەریکییەکان لەپێناو بەرژوەندی عێراقییەکان لەو وڵاتە نین، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان لە عێراقن، سەرۆکی ئەمەریکاش ئەو پرسەی بە روونی ئاشکراکرد”.
قەیس خەزعەلی گوتی: سەرۆکی ئەمەریکا هۆکاری بوونی هێزەکانی ئەمەریکای لە عێراق ئاشکراکرد، کە هەر لە سەرەتاوە ئێمە دەمانگوت، ئەمەریکییەکان لەپێناو بەرژوەندی عێراقییەکان لەم وڵاتە نین، بەڵکو بۆ جێبەجێکردنی ئەجێنداکانیان لە عێراقن، سەرۆکی ئەمەریکاش ئەو پرسەی ئاشکراکرد. ئەمەریکا پێیوایە، پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل، یەکێکە لە بنەما سەرەکییەکانی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی وڵاتەکەی، ڕایگهیاند بوونی هەر هێزێکی بیانی لە عێراق رەتدەکەینەوە، چونکە پێشێلکردنی سەرەوەری عێراقە. ئهمەریكا لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل لە عێراقە.
راشیگەیاند: بوونی هەر هێزێکی بیانی لە عێراق رەتدەکەینەوە، چونکە پێشێلکردنی سەرەوەری عێراقە. ئهمەریكا لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیل لە عێراقە، هەبوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراقیش لەپێناو پاراستنی ئەمنییەتی ئیسرائیلە، بەهۆی ئەوەی دەیبینن ئێران دەتوانێت بەرپەرچی هەر هێرشێک بداتەوە، بۆیە پارێزگاری لە ئەمنییەتی ئیسرائیل دەکەن، زیاتر ڕوونیكردهوه بوونی هەر هێزێکی بیانی و ئەمریکی لە عێراق رەتدەکەینەوە، چونکە پێشێلکردنی سەرەوەری عێراقە، هەروەها هەڵوێستی هەر هاووڵاتییەکی نیشتمانیش بریتییە، لە رەتکردنەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق.