سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ :كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێ له‌ نیوان پارتی و یه‌كێتی بڕیاری گرنگی تێدا ده‌درێت

 

سەعدی ئه‌حمه‌د پیرە، گوتەبێژی یەكێتی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێ پارتی و یه‌كێتی، راگەیاند: “كۆبوونەوەی سبەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان گرنگە و بڕیاری گرنگیشی تێدا دەدرێت ولەگەڵ پارتی بۆچوون و تێڕوانینیان نزیكن لە یەكەوە”.

هاوكات فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی:‌” لیژنه‌كانی دانووستان، كاری باشیان كردووه‌ و هیواداریشن‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ نه‌گاته‌ نه‌ورۆز”.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ،راشیگەیاند: “کێشەی پارتی و یەکێتی ئەوەیە، یەکێتی دەیەوێت پرسەکانی بەغدا و هەولێر پێکەوە چارەسەر بکرێن، بەڵام پارتی دەیەوێت سەرەتا لە هەرێمی کوردستان رێککەوتن بکرێت پاشان پێکەوە بچنە بەغدا”.

کۆبوونەوە و دیداری پارتە جیاوازەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بەردەوامە، بەڵام تاکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە، هاووڵاتیانیش، چاوەڕوانی ئەوەن، سبەی پارتی و یەکێتی، نەخشە رێگایەک بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتوو ئاشکرا بکەن

Back to top button