توركیا و ڕوسیا پیشوازی له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا ده‌كه‌ن

 

له‌ مانگى ديسه‌مبه‌رى رابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند: هێزى وڵاته‌كه‌ى له‌ سووريا ده‌كێشێته‌وه‌ ، به‌ڵام کۆنگرێسی ئەمه‌ریکا لە رێگەی پڕۆژە بڕیارێکەوە، بڕیارێکی ترەمپ لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە سووریا رەتدەکاتەوە.

بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی ناوخۆی و هه‌رێمی و نیوده‌وڵه‌تی به‌ دوای خۆیدا هێنا ، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی سووریا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات بڕياره‌كه‌يان به‌ خيانه‌تكردن له‌ كورد وه‌سفكرد ،به‌ڵام توركیا هه‌رزوو گووتی :هه‌موو ئاسانكارييه‌ك ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ سووريا.

لای خۆیه‌وه‌ رووسيا وێڕاى پێشوازيكردنى له‌ بڕياره‌كه‌، به‌ڵام سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌، ڤلاديمێر پوتن گووتی: هێشتا به‌ كرده‌وه‌ هيچ هه‌نگاوێكى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكايان نه‌بينيوه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ رووبدات كارێكى درووسته‌.

Back to top button