نازم هه‌ركی : به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه‌ رێگه‌ له‌ ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری ۵۰۰ گوندی كوردستان گیراوه‌

نازم ھەرکی، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند:” پارتی کرێکارانی کوردستان (پەپەکە) لە دەستپێکەوە تا ئێستا ”بە ھەڵە“ ئیشەکە بەڕێوە دەبات، چونکە خۆی دەزانێت کە شوێنی چالاکییەکانی باشووری کوردستان نییە، بەڵکوو باکووری کوردستانە، بەڵام بەم جۆرە سیاسەت و مامەڵەکردنەی، ھەم زیان بە باشووری کوردستان و ھەم زیان بە خۆیان دەگەیەنن”.

ئه‌ندامه‌كه‌ی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت :” ئێستا ٥٠٠ گوند لە هەرێمی کوردستان لەلایەن پەکەکەوە ”دەستیان بەسەردا گیراوە“ و خەڵکی ئەو گوندانە ناتونن سەردانی گوندەکانیان بکەن و تێیدا بژین، بەو جۆرەش ژیان لەو گوندانەدا وەستاوە، تەنانەت ئەم سیاسەتەی پەکەکە بیانووی بە وڵاتانی ھەرێمی وەک ئێران و تورکیا داوە کە تۆپبارانی هەرێمی کوردستان بکەن“.

ئەندامەکەی خولی پێشووری پەرلەمانی کوردستان بە پێویستی دەزانێت، ”پەکەکە بە سیاسەتی خۆیدا بچێتەوە، لەسەر چ بنەمایەک دروست بووە، بچێت لەو شوێنە چالاکی ئەنجام بدات، نەک هەرێمی کوردستان بکاتە قوربانیی ئەجێنداکانی خۆی“ و دیاره‌ پەکەکە ئەجێندای دەرەکی جێبەجی دەکات“ ئه‌گه‌رنا ”پەکەکە بۆ ناچێت لەشوێنەکانی دیکە چالاکییەکانی ئەنجام بدات؟”.

نازم ھەرکی، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان ده‌شلێت :” هەرێمی کوردستان خاوەنی سەروەری، دامەزراوە و ڕێسا و یاسای خۆیەتی و پێویستی بە چالاکییەکانی پەکەکە نییە، بۆیە ”ناکرێ پەکەکە دەست تێوەردان لە هەرێمی کوردستاندا بکات، چونکە ئەمە بێڕێزییە ھەم بە خەڵک و ھەم ھەرێمی کوردستان، بۆیە دەبێ بەخۆیدا بچێتەوە“.

Back to top button