بڵند ئیسماعیل : كۆبونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی گرنگ ده‌بێت و پێشكه‌وتنی باشی تێدا ده‌بێت

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی ڕاگەیاند: ”بەدڵنیایییەوە کۆبوونەوەی دوو قۆڵیی نێوان پارتی و یەکێتی لە دوو ڕۆژی داھاتوودا دەکرێت، پێموایە کۆبوونەوەیەکی باشیش دەبێت، چونکە ھەردوولا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی کە دەبێ سەقفێک دابنرێت بۆ ئەوەی پەرلەمان دانیشتن بکات و بابەتەکە یەکلایی بکاتەوە“.

بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی :”یه‌كێتی گەیشتنە ئەو قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌ نابێت چیتر بابەتی کەرکووک و بەغدا و ھەرێمی کوردستان پێکەوە ببەسترێتەوە، پارتیش لاری لەوە نییە کێشەی کەرکووک و بەغدا یەکلایی بکرێتەوە، بەڵام دوو شتی جیاوازن و پێویستە گفتوگۆی جیاوازیان لەسەر بکرێت“.

بڵند ئیسماعیل ده‌ڵێت :”کۆبوونەوەی ئەمجارە کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەبێت ” و پێشکەوتنی باشی تێدا دەبێت“ پێناچێت کۆبوونەوەی سێقۆڵیی نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان لەم ھەفتەیەدا بکرێت“.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی گوتیشی :” گۆڕان و یەکێتی داوای پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت دەکەن، بەڵام جێگری سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و و چوار وەزارەتی سیادی و چەندین وەزارەت و دامەزراوەی دیکە ھەیە، بۆیە ”گرنگە نیەت ھەبێ چی دیکە پێکھێنانی حکوومەت دوانەخرێت، یەکلایی کردنەوەی پۆستەکانیش پێموایە کارێکی ئەوەندە ئەستەم نییە“.

Back to top button