به‌هۆی نوێنهكردنهوهی مۆڵه‌ته‌كانیان ده‌یان كه‌ناڵی ناوخۆی ڕاده‌گیرێت
محەمەد گەردی بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە لە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، راگەیاند:”بەهۆی نوێ نەكردنەوەی مۆڵەتەكانیان ۲٤ كەناڵی تەلەڤزیۆنی لۆكاڵی لە هەولێر، دهۆك و سلێمانی دادەخرێن و فەرمانەكەش دەرچووە”.
بەرێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە گوتیشی :” لە نێو ئەو كەناڵانە كەناڵی ئاسمانی نییە، بەڵام كەناڵی جۆراوجۆری لۆكاڵی هەیە و پابەند نەبوونە بە نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان، تاوەكو مۆڵەت نوێ نەكەنەوە پەخشیان ناكرێتەوە.
لە هەرێمی کوردستان ۱٦۰ رادیۆ و ۱۰٤ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی لۆكاڵی هه‌ن، ئه‌مه جگه له بوونی ۳۹ كه‌ناڵی ئاسمانی، هه‌روه‌ها زیاتر له ۵۰ نووسینگه‌ی كه‌ناڵه بیانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و ئه‌گه‌ر قه‌یرانی دارایی نه‌بایه ئه‌وا ژماره‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌و ژمارانه زیاتر ده‌بوون ،نزیکەی ۳ ملیار دیناری حكوومەتی هەرێمی كوردستان قەرزارن و بەشێكیشیان چەند ساڵێكە مۆڵەتیان نوێ نەكردووەتەوە.