سه‌ركرده‌كانی گۆڕان بێئاگایی خۆیان له‌ كۆبونه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی ده‌رده‌برن

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ، ئاشکرای کرد کە بڕیارە یەکێتی لەگەڵ گۆڕاندا کۆبوونەوە ئەنجام بدات و ”ئەوانیش ڕازی بوون“ و کۆبوونەوەکە لەسەر ئەو دۆخەیە و بەو مەبەستەیە کە ڕەوشەکە ئاسایی ببێتەوە، بە تایبەتیش بۆ سلێمانی.

لای خۆیه‌وه‌ ئاوات شێخ جەناب، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی وئه‌ندامی شاندی دانوستانکاری گۆڕان بۆ پێکھێنانی حکوومەت ، بێئاگایی خۆی لەو کۆبوونەوەیە ڕاگەیاندو گووتی: ”ھیچ شتێکی نوێم نەبیستووە و ماوەیەکی زۆریشە خۆم سەرقاڵم و دوورم“ و ”ئاگام لە گردەکەی گۆران نییە“.

هه‌روه‌ها کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان ده‌ڵێت: ”ھیچ زانیاریم نییە کە ئێمە کۆببینەوە، نەمبیستووە کۆبوونەوە ھەبێ لە نێوان گۆران و یەکێتی دا“.

کوێستان محەمەد، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان گوتیشی :” لەم ڕۆژانەی دواییدا سەردانی جڤاتی گشتی کردووە و ”ئەگەر شتێکی لەم جۆرە هەبووایە، ئەوا ڕەووف عوسمان، سەرۆکی جڤاتی گشتی باسی دەکرد“.

Back to top button