پەرلەمانتارێكی شیعە: ئێران دەیەوێت سیستەمی خۆی بۆ عێراق درێژ بكاتەوە
خواكوڕك
لەمیانی بەشداری كردنی لە كەناڵی شەرقیە نیوز ئەندام پەرلەمانێكی پێشووی عێراق و بانگخوازی دیاری شیعە دەلێت ئێران دەیەوێت كۆپی سیسته‌مه‌كه‌ی خویی له عێراق جێبه‌جێ بكات، بۆیه پیویسته له سه‌ر خه‌ڵكی عێراق و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌رگری له كه‌رامه‌ت و به‌هاكان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت پیاوانی ئاینی و داڕێژه‌رانی یاسا و خه‌مخۆرانی ئازادییه گشتیه‌كان ،دەبێت به‌رگری له ئازادی مامه‌ڵه‌كردن به‌كارهێنان و مانه‌وه‌ی یانه‌كانی مه‌ی فرۆشان بكه‌ن.
ئه‌یاد جه‌ماله‌دین ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق و بانگخوازی دیاری شیعه‌كانی جیهان
ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ باڕ و یانه‌كانی فروشتنی مه‌ی قه‌ده‌غه كرد، سبه‌ی ئه‌و مزگه‌وت و په‌ره‌ستگایانه‌ش قه‌ده‌غه ده‌كات كه هاوته‌ریب و هاوڕا نیه له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب وبیروڕاكه‌ی، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره ، هیچی كه‌متر نیه له‌و كرده‌وانه‌ی كه تیرورستانی داعش دژی كوردانی ئێزیدی ئه‌نجامیان دا بە بیانوویی جیاوازی ئاینی و پاڵپشت به‌و فه‌توا شه‌رعیانه‌ی كه به سه‌ر كه‌مینه‌یه‌كی وا جیاواز سه‌پاندیان.
ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی دەشلێت، ئێران شه‌رعیه‌تی داوه به كۆپیكردن و جیبه‌جێكردنی بەرتەسك كردنەوەی ئازادی و فره ڕه‌نگی ، سبه‌ی ئاماده‌یه هه‌موو ڕێكارێكی تری یاسایی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه به سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه بگرێته به‌ر و ئیراده‌ی ته‌سكی ئایده‌لۆژی و سیاسی و مه‌زهه‌بی خۆیی فەرز بكە.