فازڵ میرانی : گرفتی نیوان پارتی و یهكێتی ئهوهیه ئایا سهرهتا كێشهكانی بهغداچارهسهر بكهین یان به پێچهوانهوه
بڕیارە سبەی سێشەممە ٤تی شوباتی ۲۰۱۹ لە شاری هەولێر شاندی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە، تیایدا گفتوگۆ بكەن لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی ۲ی ۲۰۱۹ ، فازڵ میرانی سكرتێری مهكتهبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگهیاند:” “یەك گرفت لە نێوان یەكێتی و پارتیدا هەیە لە دانوستانەكاندا، ئەویش ئەوەیە ئایا سەرەتا كێشەكانی بەغدا چارەسەربكەین و دواتر بێینەوە بۆ هەرێمی كوردستان، یان یان بە پێچەوانەوە، کێشەکانی ھەرێم چارەسەر بکەین و دواتر بچینەوە بەغدا، بۆیە ئەگەر ئەمە چارەسەر بێت، ئیدی ھیچ کێشەیەک نامینێت.””.
سكرتێری مهكتهبی سیاسی گووتیشی:” “بەبێ سەقفی زەمەنی ناتوانین كارەكانی پێكهێنانی كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكراوەیی بهێڵینەوە، چونكە میلەتەكە لێمان رازینابێت، ئێستا بەرەو ۱۳۰ رۆژ دەڕۆین كە هەڵبژاردنمان كردووە.”
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ،دهڵێت: “ھیوادارین پێش ئەوەی بگەینە نەورۆز کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێک بێت.”