سلێمانی: شۆفێرانی ته‌كسی دژی بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا
دوای ئه‌وه‌ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە نوسراوێکی فه‌رمی بڕیاریدا بە “قەدەغەكردنی كاری شۆفێری تاكسی بۆ سەرجەم ئەفسەرو كارمەندانی میلاكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، رەگەزنا، هاتوچۆ، پاسەوانی سنور‌و پۆلیسی گومرگ) و كارمەندانی میلاكی سەربازی لەوەزارەتی پێشمەرگەو سەرجەم هێزە چەكدارەكان لەسەر میلاكی هەرێم و حكومەتی عیراق”.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بەشێک له شۆفێرانی ته‌كسی ئه‌و کەسانەی به هۆی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆوه زیاندمه‌ند بوون کە ڕێگە نادات کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و بەشێک لە فەرمانبەران کاری تەکسی بکەن، خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا ورێگای سەرەکی بازنەیی مەلیک مەحمودیان داخست ،دواتر لە لایەن پۆلیسیشەوە گازی فرمێسک ڕێژ بەکار هێنرا.
خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیاره‌كەی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکەن و دەڵێن بە هۆی بڕیارەکەوە نرخی تاکسی دابەزیوە و هەندێکیشیان کارەکانیان لەدەست دەدەن.
خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه كردووه‌ته‌وه و داواده‌كه‌ن بڕیاره‌كه‌ى حكومه‌ت تایبه‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنى كارى شۆفێرى له‌لایه‌ن كارمه‌ندانى هێزه‌كانى ناوخۆ و به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى حكومى هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و جێبه‌جێنه‌كرێت.
له ئێستادا هێزە ئەمنییەکان هەوڵ دەدەن بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن و گازی فرمێسکرێژ بەکاردەهێنن”.