بانكێكی كەركووك دان بە واژۆی جەمال مەولود وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا نانێت
دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری یەكێتی لە كەركووك كە بە هۆیەوە بە شێكی گەروەی خاكی كوردستان لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, لەو كاتەوە لە ژێر حوكمی سەربازی و بە ڕێنوێنی یەكێتی دەیان بەرپرسی كورد لە پۆستەكانیان دوورخراونەتەوە دواهەمینینان سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك كە كوردێك بوو پۆستەكەی درا بە توركمان, بەڵام دوای دەست بەكار بوونی بەشێوەیەكی نا یاسایی بانقێكی پارێزگای كەركووك ئامادە نەبوو مووچەی فەرمانبەران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەو شارە بە واژۆی جەمال مەولوود كە بە “سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا” ناونراوە، خەرج بكات.
بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك ئەمڕۆ:” بانقی 1ی حوزەیرانی ئەو شارە ئامادە نەبوو دان بە واژۆی جەمال مەولوددا بنێت و مووچەی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵی فەرمانبەران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووكی خەرج نەكرد، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆكاری خەرجنەكردنەكە بكات.
دوای ئەوەی لە كاتی رووداوەكانی 16ی ئوكتۆبەرەوە بەهۆی دووركەوتنەوەی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە كارەكەی، كارەكانی ئەنجوومەن پەكیان كەوت، بەر لە چەند رۆژێكیش دادگا جەمال مەولوودی وەك سەرۆكی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگا و سەرۆكی نویی لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی ئەو شارە ناویبرد، بۆئەوەی ئەنجوومەن كارا بكرێتەوە.