بزووتنەوەی گۆڕان پەیوەندیەكانمان لەگەڵ یەكێتی ئاسای دەكەینەوە, بەڵام جارێكی تر رێككەوتننامەیان لەگەڵ ناكەین
دوای ئەوەی یەكێـتی نیشتمانی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتننامەی دەباشانیان واژۆكرد, بەڵام رێككەوتنەكە نەكەتە واری جێبەجێكردن هەردوولا یەكتری بە هۆكاری جێبەجێنەكردنی رێككەوتننامەكە تۆمەتباردەكەن, لەدوای هەڵبژاردنەكان یەكێتی ھەوڵدەدات بە رێككەوتنێك، پەیوەندیەكانی لەگەڵ گۆران ئاسایی بكاتەوە، لە بەرامبەردا ھەڵوسوراوێكی گۆران دەڵێت: بزووتنەوەكەی ئامادەی ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانە لەگەڵ یەكیتی بەڵام رێككەوتن نا،چونكە وەك ئاماژەی پێ دەدات، ئەزموونی رێكەوتنەكانیان لەگەڵ یەكێتی ئەزموونی تاڵن.
مەجید ساڵح، هەڵسووراوی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە “هەموو لایەنە سیاسییەكان پێویستییان بە گفتوگۆكردن لەگەڵ یەك هەیە، بەڵام ئەو گفتوگۆیانەش پێویستییان بە زەمینەسازی هەیە”.
هەروەها دەشڵێت، “ئەو زەمینە سازییە لەنێوان یەكێتی و گۆڕان پەیوەستە بە پابەند بوون بەو رێككەوتنەی لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی حكوومەتی خۆجێیی سلێمانی، كە لە نێوان ئەو دوو حیزبەدا هەبوو، بەڵام بەداخەوە ماوەی 4 ساڵە یەكێتی پابەندی ئەو رێككەوتنە نەبووە”.