ئەگەر دووگیانیت، ئاگاداری دانیشتنی زۆربە

ماوەی دووگیانی جیاوازە لە کاتی ئاسایی، پێویستە خانمان زیاتر ئاگاداری شێوازی جوڵە و خواردنیان بن، بۆ ئەوەی سەلامەتی گیانی خۆیان و کۆرپەکەیان بپارێزن، لەم سۆنگەیەوە ماڵپەڕی ounousa باس لە زیانەکانی دانیشتنی زۆر دەکات بۆ خانمانی دووگیان.

1-یەکێک لە کاریگەرییەکانی دانیشتنی زۆر بۆ خانمانی دووگیان، زیادبوونی کێشیەتی، ئەمەش کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی کۆرپەکەی هەیە و لەدایکبوونی سروشتیشی قورس دەکات، چونکە ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی شەکری خوێنیشی زۆرە.

2-دانیشتنی زۆر دەبێتەهۆی دروستکردنی کۆسپ لەبەردەم مژینی بەها خۆراکیەکان بۆ لەش، بۆ نمونە رەنگە رێژەی کانزا لە ئێسکدا بەشێوەیەکی خراپ بەرزبکاتەوە، یان کاریگەری دەخاتەسەر خوێنبەرەکان.

3-کاریگەری لەسەر دەروونی دووگیان هەیە، تووشی خەمۆکی و بێزاری دەکات، باشترە وەرزش بکات بەگوێرەی راوێژی پزیشک و راهێنەری شارەزا.

بۆ ئەوەی تووشی هەریەک لەم حاڵەتانە نەبیت، باشترە هاوسەنگی رابگریت لەنێوان جوڵە و دانیشتنەکانتدا، هاوکات کاتێک دادەنیشیت، پێویستە پشتی رێکبێت، شانەکانیشی رێک بۆ دواوە لە ئاستێکدا بێت.

Back to top button