نیسک لە سەرمادا جەستە گەرم دەکاتەوە

ئاشکرایە کە هەندێک خواردن لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرمادا خۆشترە و چێژێکی تایبەتی هەیە بەبەراورد بە خواردنی لە وەرزی گەرمادا، نیسک یەکێکە لەو ژەمە خۆراکیانەی کە لەهەموو وەرزێکدا دەخورێت، بەڵام بۆ رۆژانی سەرما باشترە بەهۆی ئەوەی جەستە گەرم دەکاتەوە.

نیسک خواردنێکی بەسوودە و چەندین ماددەی سوودبەخشی تێدایە، هاوکارێکی باشە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن، چونکە تێریدەکات بەبێ ئەوەی ببێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری وقەڵەوی.

سوودەکانی نیسک لەرووی تەندروستیەوە:

نیسک دەوڵەمەندە بە پێکهاتە ریشاڵیەکان، ئەمەش باشترین هاوکاریە و بۆ دابەزاندن و توانەوەی کۆلیسترۆلی خوێن.

لەلایەکی دیکەوە نیسک یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی دڵ لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان، بەهۆی بوونی ترشی فۆلیک و مەگنیسۆم، کە دوو پێکهاتەی سوودبەخشن و ئاستی ماددەی هوموسیسیتین کەمدەکەنەوە، کە ماددەیەکی مەترسیدارە بۆ دڵ و خوێنبەرەکان، لەهەمانکاتدا مەگنسیۆم خوێن چالاک دەکات و ئۆکسجینی پێویستە دەدات بەلەش.

نیسک دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر لە کاربۆهێدراتی بەسوود کەدەبێتە هۆی باشکردنی کرداری هەرس، لەهەمانکاتدا ئاستی شەکری خوێن ڕادەگرێت.

خواردنی نیسک دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەبزی و بۆ ماوەیەکی زۆر تێرت دەکات، ناهێڵێت زۆر برسی بیت و ڕزگاردەکات لەکێشی زیادەی لەش.

توانای هەیە مەترسیەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک کەمبکاتەوە، چونکە بڕێکی زۆر فلاونیسی تێدایە کە پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانە.

بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی بۆ بەرهەمهێنانی هیمۆگلۆبینی خوێن.

پۆتاسیۆم یەکێکە لە کانزا بەسوودەکانی نیسک بۆ لەش، لەهەمانکاتدا سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامینەکانە بەتایبەت ڤیتامین بی3 کە ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەیە لەسەر مێشک.

خواردنی نیسک دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی تووشبوون بە نەخۆشیەکانی زەهایمەر و بەهێزکردنی ئاستی بینین و دژی نەخۆشیەکانی هەوکردنی ئێسک و شەکرەیە، دەتپارێزێت لە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و بەرگری لەشت بەهێزدەکات.

Back to top button