زەیتی گوێزی هیندی بخەرە ناو قاوەکەتەوە

ئەگەر یەکێکی لە ئاشقانی خواردنەوەی قاوە لەمەودوا زەیتی گوێزی هیندی بۆ زیادبکە، چونکە تام و چێژێکی تایبەتی پێدەبەخشێت، هاوکات سوودێکی زۆر دەبەخشێت بە جەستەت.

بەگوێرەی هەواڵەکەی “بۆڵد سکای” سوودەکانی زەیتی گوێزی هیندی لە قاوەدا:

1-یاریدەی کرداری توانەوەی چەوری لەش دەدات بەشێوەیەکی زۆر.

2-زۆر بەسوودە بۆ رێکخستنی رێژەی شەکری خوێن، ئەمەش وادەکات کە ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشی شەکرە کەمبێتەوە، بەهۆی پتەوکردنی پەیوەندی خانەکانی لەش بە ئەنسۆلینەوە.

3-ئاسانکاری بۆ کرداری هەرس دەکات، رێگا لە قەبزبوون دەگرێت، بەڵام نابێت زیادەڕەوی تێدابکرێت، چونکە زیان بە گەدەش دەگەیەنێت.

4-قاوە دژەئۆکسانە و دەتپارێزێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و شێرپەنجە و دەمارەخانەکان، زەیتی گوێزی هیندیش چەوری بەسوودی تێدایە کە یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرگری لەش دەدات دژی نەخۆشیەکان.

5-قاوە یارمەتی مێشک دەدات کە سەرنجی زیاتر بێت و بتوانێت باشتر چالاکیەکان راپەڕێنێت، زەیتی گوێزی هیندیش چالاکیەکانی مۆخ و یادگای مێشک زیاددەکات.

Back to top button