جگەرەکێشان ھێندەی خواردنەوە کحولیەکان زیان بە جگەری مرۆڤ دەگەیەنێـت

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن ژمارەیەک لە زانایانی بەریتانیاوە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ، کە جگەرە کێشان جگە لەو کاریگەرە نەرێنیانەی بەشێوەیەکی گشتی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروستی دەکات ،ھاوکات زیانێکی گەورە بە جگەری مرۆڤ دەگەیەنێـت کە ھیچ لە زیانەکانی خواردنەوە کحولیەکان بۆ جگەر کەمتر نییە بەو پێیەی دوکەڵی جگەرە رێژیەکی زۆر لەو ماددانەی تێدایە کە دەبنە ھۆی دروستبوونی خانەی شێرپەنجەیی و ئەو ماددانە لە سییەکاندا کۆدەبنەوە و ھەندێکیشان لە رێی خوێنەوە دەگەنە جگەر ، بەم شێوەیەش ئەگەرەکانی تووشبونی مرۆڤ بە نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر زیاد دەکەن.

جگە لەوەش ماددەی نیکۆتین و ئەو مادنەی دیکەش کە لە پێکھاتەی جگەرەدا ھەیە زیانی گەورە لەسەر تەندروستی دڵ و مێشک و جگەر دروست دەکات.

 

Back to top button