ئەم چەند خۆراکە لە ئازاری ئەژنۆ ڕزگارت دەکەن
قاچەکان بەشێکی گرنگن لە لەشی مرۆڤدا و ئازاری ئەژنۆ یەکێکە لەو کێشە تەندروستیانەی ڕوبەروی خانمان و پیاوان دەبێتەوە و بەووتەی پسپۆرانی بواری تەندروستیش جۆری خۆراکەکان کاریگەری لەسەر ئازاری ئەژنۆکان دروست دەکەن بۆیە پێویستە مرۆڤ ئاگای لەو خۆراکانە بێت کە رۆژانە دەیانخوات ، لێرەشدا باس لە چەند خۆراکێک دەکەین کە ئازاری ئەژنۆ کەم دەکەنەوە، گرنگترین ئەو خۆراکانەش بریتیین لە:-
١- خواردنی ھێلکە بەشێوەیەکی بەردەوام.
٢- خواردنی ماسی سێ جار لە ھەفتەیەکدا.
٣- بەکارھێنانی زەردەچەوە لە خواردنەکاندا.
٤ – خواردنی مۆز.
٥- خواردنی فاسۆلیا.
٦- بە کارھێنانی زەیتی زەیتون لە ژەمە خۆراکەکاندا.
٧- خواردنی ئاڤۆکادۆ.