لەم دوورگەیە خەڵک بەبێ بەکارهێنانی وشە قسە دەکەن

دانیشتوانی دوورگەی لاگومێرا كە دەكەوێتە دوورگەكانی كەناری ئیسپانیا، زمانێك بۆ قسە كردن بەكاردەهێنن كە هیچ وشەیەكی تیادا بەكار نایەت.
ئەو زمانە كە بە “سیلبو” ناسراوە ئەو كەسەی ئەو جۆرە زمانە بەكار دەهێنێت تەنها لە ڕێی فیكەوە ئەو بابەتە لە بەرامبەرەكەی دەگەیەنێت كە مەبەستێتی .
دانیشتوانی دوورگەكە دەڵێن لە ئێستادا بەكارهێنانی ئەو جۆرە زمانە بەهۆی كۆچ كردنی خەڵكی بەرەو شارەكان زۆر كەم بۆتەوە و بەرەو لەناوچوون دەچێت .