ئەمڕۆ ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە
سهرچاوهیهكی ئاگادار له كۆبوونهوهكه به (خواكوركی) ڕاگهیاند بڕیارە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ههردوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە شاری هەولێر كۆ ببنەوە و گفتوگۆ لەسەر ڕاپۆرتی لیژنە هاوبەشەكان بكەن و بڕیاری لەسەر بدەن.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد، لیژنە هاوبەشەكان ڕاپۆرتی خۆیان ڕادەستی شاندی گفتوگۆ كردووە، بۆیە زۆر كار كراوە و خاڵبەندیش بۆ پۆستەكان كراوە، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەمڕۆ بڕیاری لەسەر بدرێت لە كۆبوونەوەكە یان كۆبوونەوەیەكی تر.
دوێنێ سەعدی ئەحمەد پیرە گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای گەیاند، سبەی كۆبوونەوەیەكی گرنگ لە نێوان پارتی و یەكێتی بەڕێوە دەچێت و یەكێكە لەو كۆبوونەوانەی كە بڕیاری گرنگی تێدا دەدرێ، ئەو لێدوانەی پیرە لەكاتێكدایە كە هێشتا یەكێتی سوورە لەسەر ئەوەی گفتوگۆ لەسەر پرسی كەركووك و پۆستەكانی بەغدایش بكرێ، قادر حەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە كۆبوونەوەیەكی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی دووپاتی لەوە كردبووەوە كە پێویستە هەموو پرسەكان بەیەك پاكێج گفتوگۆی لەسەر بكرێ.
دروستكردنی ئاستەنگی پێكهێنانی حكوومەت لەلایەن یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، لەكاتێكدایە كە ئەو حزبە ئێستە خاوەنی 21 كورسیی پەرلەمانی كوردستانە و بزووتنەوەی گۆڕانیش خاوەنی 12 كورسیی پەرلەمانە، بەڵام بەرپرسانی پارتی دەڵێن، دەیانەوێ یەكێتی و گۆڕان بەشداری پێ بكەن لە كابینەی داهاتووی كوردستان.