کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان ڕاگه‌یێندرا..

ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەوری جیا جیا.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

Back to top button