کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەستی پێ کرد
کەمێک پێش ئێستا، کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستی پێ کرد، چاوەڕێ دەکرێ لەم کۆبوونەوەیەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکە گفتوگۆی جددی لەبارەوە بکرێ.
بڕیار بوو لە هەفتەی ڕابردوو ئەم کۆبوونەوەیە لە نێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوە بچێت، بەڵام لەسەر داواکاریی یەکێتی، کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆسێ شەممە دواخرا.