وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بۆ هاوڵاتیانی وتەکانی ترەمپ بە هەند وەرمەگرن
دوای ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند لە عێراق دەمێننەوە بۆ چاودێری کردنی جمجۆلەکانی ئێران، به‌هرام قاسمى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران داوا ده‌كات وته‌كانى ترامپ به‌گرنگ وه‌رنه‌گیرێت، پێشى وایه بوونى هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته له عیراقدا هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیژییه و دواتر ده‌بێت باجى هه‌ڵه‌كه‌ى بدات.
به‌هرام قاسمى له‌لێدوانێكدا به‌ئاژانسى هه‌واڵی “فارس”ى وڵاته‌كه‌ى وتوه “هاتنى ئه‌مریكییه‌كان بۆ عیراق هه‌ڵه‌یه، له‌بنه‌ڕه‌تدا پێویستبوو له‌سه‌ریان نه‌یه‌ن بۆ عیراق، هه‌روه‌ها مانه‌وه‌شیان له‌ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆى وه‌ك عیراقدا هه‌ڵه‌یه‌كى ستراتیژى و نایاساییه، ئه‌وه‌شى هه‌ڵه بكات دواتر ده‌بێت باجه‌كه‌ى بدات”.
وتیشى “وته و بیانوه‌كانى دۆناڵد ترامپ بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان به‌ته‌واوه‌تى ره‌تده‌كرێته‌وه و وته‌كانى به‌هه‌ند وه‌رمه‌گرن”.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رونیكردوه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران و عیراق باش و پته‌ون و له‌سه‌ر بنچینه‌ى هاوڕێیه‌تى و موراعاتى مافى هاوسێیه‌تى بنیادنراوه، هه‌رگیز گه‌لى عیراق رازینابن خاكه‌كه‌یان ببێته بنكه‌یه‌كى ئه‌مریكا دژى ئێران