ڕێگا بە کۆسرەت رەسوڵ نەدرا بە پاسەوانەوە بچێتە کەرکووک

 

دوای بەهۆی خیانەتی گرووپێکی یەکێتی لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەر کەرکووک بەشێکی زۆری خاکی کوردستان لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیر کرا لەوکاتەوە کورد شار بەدەر کرا تەنانەت ڕێگا بە خیانەتکارانیش نادەن بە پاسەوانەوە بگەڕێنەوە کەرکووک، تەنانەت دوێنێ هێزێکی گەورەی کۆسرەت ڕەسووڵیشیان گەڕاندووەتەوە.

 

بەپێی زانیاریە دزە پێکراوەکانی نێو دەزگا ئەمنیەکانی کەرکووک، دوێنێ دووشەممە ٤ی ٢ی ٢٠١٩، کاتێک کۆسرەت ڕەسووڵ، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی بە کەژاوەیەکی گەورەی ئۆتۆمبێلی هێزەکانی پاسەوانی خۆی ویستوویەتی بچێتە نێو کەرکووک، لە دوایین بازگەی پێشمەرگە تێپەڕیوە و لەلایەن پۆلیسی ئیتیحادییەوە ڕێگەی پێ نەدراوە تەواوی هێزەکە لەگەڵ خۆیدا بباتە نێو شارەکە.

 

هەمان سەرچاوە ئاشکرای کرد کە هێزێکی گەورەی کۆسرەت ڕەسووڵ بەناچاری گەڕاونەتەوە سەنگەرێکی پێشمەرگە لە سنوورەکە و کۆسرەت ڕەسووڵیش بە چەند ئۆتۆمبێلێک کە ژمارەیان لە ٦ ئۆتۆمبێل زیاتر نەبووە، چووەتە نێو کەرکووک.

 

جەختیشی کردەوە کە بەهۆی ئەم بارودۆخەوە، ماوەیەکی زۆر کۆسرەت ڕەسووڵ لە بازگەکەی پۆلیسی ئیتیحادی ماوەتەوە تاوەکوو لە دەورووبەری کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆ تێپەڕ بووە.

 

هەروەها (خواکوڕک) زانیویەتی دوێنێ، پۆلیسی ئیتیحادی لە بازگەی چیمەن، ئۆتۆمبێلەکانی ڕێبوار تەها، پەرلەمانتاری یەکێتییان ڕاگرتووە و چەکی پاسەوانەکانیان بردووە، بەو هۆیەشەوە مشتومڕێکی توند درووست بووە و لە ئەنجامدا پاسەوانەکانی ڕێبوار تەها بە چەکەکانیانەوە لە بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر دەستبەسەر کراون، بەڵام پاش ئەوەی لەمبارەیەوە گفتوگۆ کراوە و پەیوەندی بە بەغداوە کراوە، دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بە بنکەی پۆلیسی قەرەهەنجیر، پاسەوانەکانی ئازاد کردووە و چەکەکانیشیان وەرگرتووەتەوە

Back to top button