ئیئتلافی سائیرون : حكومه‌تی عێراق له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ شكستی هێناوه‌

رائد فه‌همى سه‌ركرده‌و په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى سائیرون له‌ په‌رله‌مانی عێراق ، له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ئه‌دای حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ده‌ڵێت “ئه‌داى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ماوه‌ى ۱۰۰ رۆژدا زۆر خراپه‌ و جێى نائومێدییه‌”.

په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى سائیرون ده‌لێت :”ئه‌داى حكومه‌تی عیراق له‌ڕووى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ زۆر خراپه‌ و هیچ كارێكى نه‌كردوه‌، چونكه‌ ته‌نها سه‌رقاڵى پێكهێنان و ته‌واوكردنى كابینه‌ى حكومه‌ته‌ و هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كى پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان نه‌كردوه‌”.

رائد فه‌همى سه‌ركرده‌و په‌رله‌مانتارى ئیئتیلافى سائیرون، ده‌شڵێت “له‌ڕووى سیاسییه‌وه‌ حكومه‌تی عیراق شكستیهێناوه‌ له‌ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ و هیچ بڕیارێكى سیاسى گرنگیشى نه‌داوه‌”.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ی فیدراڵی ۲۰۱۹، په‌رله‌مانتاری ئیئتلافی سائیرون پێیوایه‌ بودجه‌ى گشتى ته‌نها ژماره‌یه‌ بۆ ته‌واوكردنى ساڵ و هیچ خزمه‌تگوزاریه‌ك پێشكه‌ش نه‌كراوه‌، نه‌ك له‌ كه‌رتى ته‌ندروستى به‌ ته‌نها، به‌ڵكو له‌ په‌روه‌رده‌ و وزه‌ و بنیادنانه‌وه‌ش هیچ پێشكه‌ش نه‌كراوه‌، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌ت به‌ڵێنى رێككردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى بودجه‌ و ئه‌داى ئابورى داوه‌ له‌مساڵدا.

Back to top button