بەهرام قاسمی وهڵامی دۆناڵد ترهمپ دهداتهوه
وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی لێدوانەكانی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكای دایەوە لەبارەی مانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لەعیراق بۆ چاودێریكردنی تاران.
ئەمڕۆ سێشەممە ۵ی شوباتی ۲۰۱۹ ،بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ،لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیداڕایگهیاند:” عیراق ئەو شوێنە نییە كە لێیەوە ترەمپ و هێزەكەی بتوانن چاودێری ئێران بكەن.”
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتیشی :” هەر لەبنەڕەتەوە نەدەبوو ئەمریكییەكان پێبخەنە ناو خاكی عیراق، هاتنە ناوەوەی هێزەكانی ئەمریكا بۆ ئەو وڵاتە نایاساییەو مانەوەشیان هەڵەیەكی ستراتیژییە.”
رۆژی ۳ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی بی بی سی رایگەیاند:” بوونی سەربازی ئەمریكا لە عیراق زۆر گرنگە تا بتوانین چاودێری ئێران بكەین، لەبەرئەوەی ئەو وڵاتە كێشەیەكی گەورەیە.”