په‌نابه‌رێكی كوردی سلێمانی له‌به‌ریتانیا كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت
په‌نابه‌رێكی كورد به‌ناوی (ئارام عەلى)، كه خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، شه‌وی رابردوو له شاری بێرمینگهامی به‌ریتانیا، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ئاری جه‌لال، سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه، بۆكاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران له عیراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ،نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :”هاوڵاتى (ئارام عەلى) کە خەڵکى شارى سلێمانییە، پاش ئەوەى وەک پەنابەر روودەکاتە وڵاتى بەریتانیاو دواى چەشتنى خەم و ئازارێکى زۆر لەو وڵاتەو پاشان دیپۆرت کردنەوەى بۆ وڵاتى ئیتاڵیا، هەرچەندە خۆى دەگەیەنێتەوە وڵاتى بەریتانیا، بەڵام سەرەنجام وەک هەموو پەنابەرێکى بێ هیواو بێزار لەدەردە سەرییەکانى رێگاى کۆچ و مامەڵەى وڵاتان، زۆر بەداخەوە شەوى رابردوو کە دەکاتە ٤/۵ى مانگى شوبات لەشارى بێرمینگهامى بەریتانیا کۆتایى بەژیانى خۆى دێنێت”.
سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه، بۆكاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران له عیراق ده‌شڵێت :” ئێمە وەک دەزگاى لوتکە بۆ کاروبارى ئاوارەو پەنابەران وێڕاى دەربرینى هاوخەمى خۆمان بۆ بۆ ئەم مەرگە پڕ ئازارە، پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى خێزان و تەواوى بنەماڵەکەیان دەکەین. هەر لێرەشەوە رایدەگەیەنین کە ئامادەى هەموو هاوکارى و هەماهەنگییەکین بۆ گەراندنەوەى تەرمى کۆچکردوو. “.