كهركوك چوار براو باوكێك سوتان
كەوتنەوەی ئاگر لە خێوەتێكی كەمپی ئاوارەكانی تەلەعفەر لەشاری كەركوك، گیانلەدەستدانی ٤براو باوكێكی لێكەوتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی شاری كەركوك رایگەیاند:” ئاگرەكە شەوی ڕابردوو لەكەمپی نەزراوا كەوتووەتەوە، بەهۆیەوە خێوەتێكی خێزانێكی 5 كەسی كه پێكهاتووه له چوار براو باوكێك بەتەواوی سووتاوە.”
سهرچاوه ئهمنییهكه گووتیشی:” بەهۆی ئاگرەكە تەواوی ئەندامانی خێزانەكە سوتاون و بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە گیانیان لەدەستداوەو دایكیان هێشتا لەژێر چاودێری پزیشكیدان.”
كەمپی نازراوا، دەكەوێتە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری كەركوك لە ناحیەی لەیلان و ئاوارەكانی تەلەعفەری تیادا نیشتەجێن كە زۆرینەیان توركمانن.