بارزانی باسی زوڵمەكانی سەر نەتەوەی كورد بۆ تڕەمپ دەكات

خواكوڕك

لەپەیامێكی دا ئەمڕۆ 9ی 11ی 2016 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبای لە دۆناڵد تڕەمپ دەكات دەلێت، زۆر بەڕێز دۆناڵد ترەمپ بەناوی خۆم و گەلی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا،هیوادارم لەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییە گرنگ و تازەتان سەركەوتوو بن.

هەروەها مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت ، گەلی كوردستان ماوەیەكی درێژە كەوتووەتە بەر زوڵمێكی زۆر و ناچار بووین لەپێناو پاراستنی پێناسەی نەتەوەیی خۆمان و لەپێناو ئازادیدا خەبات بكەین. ئێستایش لە شەڕێكی قورس و گەورەداین لەبەرانبەر تیرۆریستانی داعش كە ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی جیهانییە و لەو ڕێگەیەیشدا قوربانیی زۆرمان داوە.

هەروەها سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەمەریكا دەكەین بۆ ئەو یارمەتی و پشتیوانییەی بە ئێمەیان داوە لەم شەڕەی دژی تیرۆریستان، كە بێگومان ئەوانە دژی بنەماكانی مرۆڤایەتی و ئازادین لە جیهاندا. هیواخوازین ئەو یارمەتی و هاوپەیمانییەمان لە ئاییندەدا زیاتر بەردەوام و پتەوتر بێت. گەلی كوردستان چاوەڕوانی پشتیوانییەكی تەواو لە جەنابتان دەكات بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی.

لە كۆتایشدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەلێت جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكەش دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

Back to top button