
خـواكـوڕك نهێنی سه‌ردانه‌كه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ بۆ كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات
دوێنێ دوو شه‌ممه ٤ـی شوباتی ۲۰۱۹ ،كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی به یاوه‌ری عەدنانی حەمەی مینا و خالد شوانی و لاهور جەنگی ئه‌ندازیاری خیانه‌تی نیشتیمانی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر، سەردانی شاری كەركوكی كرد، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی له بازگه‌ی كه‌ركوك نه‌یانهێشت داخلی شاری كه‌ركوك ببێت دوای وەرگرتنی رەزامەندی حكومەتی عێراق، به‌هێزێكی كه‌مه‌وه داخڵی شاری كه‌ركوك بوو به‌شێكیش له هێزه‌كه‌ی كه پاسه‌وانی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی یان ده‌كرد گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی خۆیان .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خـواكـوڕكـ ” سه‌ردانه‌كه‌ی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بۆ چاوپێكه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ ژمارەیەك سەركردەی عەرەب و توركمانی شارەكە داوای لێكردوون كه پشتیوانی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی بن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها به پێی زانیارییه‌كان ، كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی له كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك باسی له پرۆژه‌یه‌كی حزبه‌كه‌ی بۆ سەركردەكانی عەرەب و توركمانی شارەكە كردووه و داوای كردووه ئاسته‌نگ و كۆسپ بۆ پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی دروست نه‌كه‌ن .
خیانه‌تی ۱٦ـی ئۆكتۆبه‌ر جه‌رگبر بوو باڵێكی یه‌كێتی رێكه‌وتنێكی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ داگیركه‌ران كرد‌و شاری كه‌ركوك یان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی و هێزی ئێرانیه‌كان كرد له‌و كاته‌وه جگه له‌وه‌ى دۆخی ئه‌منیى پارێزگاكه تێك چووه، پرۆسه‌ى ته‌عریب ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه.