پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك رێكه‌وتن
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی لە پرێس کۆنفرانسێکی دوای کۆتاییھاتنی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ڕایگەیاند: ”پاش گفتوگۆیەکی چڕ، پێکھاتین لەسەرئهم خاڵانه‌ی خواره‌وه :
یەکەم: لە ڕۆژانی داھاتوو لێژنەی دیاریکراو بۆ نووسینی پڕۆژەیەکی سیاسی دەست بەکار دەبێ و لە ماوەیەکی کورد تا ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتوو کارتێکی کاری ھاوبەش ئامادە دەکات.
دووەم: بڕیار درا کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە ١٨ی مانگی ٢ ئەنجام بدرێت.
سێیەم: لە ڕوانگەی زیاتر چڕکردنەوەی ھەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەرکووک، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە ھەمان ڕۆژ لە ١٨ی شوبات کۆدەبێتەوە، بە ھاوکاریی پارتی و یەکێتی و حکوومەتی ھەرێم، ھەوڵ دەدرێ کێشەکانی بەغداش چارەسەر بکرێ و پارێزگارێک بۆ کەرکووک ھەڵدەبژێردرێت“.
گوته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت : “پارتی و یه‌كێتی هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌كانی به‌غداش چاره‌سه‌ر بكرێت و پارێزگارێك بۆ كه‌ركووكیش دیاری بكرێت. ئه‌و وه‌ره‌قه سیاسییه‌ش دیاریكردنی چوارچێوه‌یه‌ی پێكه‌وه كاركردنی یه‌كێتی و پارتییه له چوارچێوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و پێناسه‌ی راسته‌قینه‌ی شه‌راكه‌ت ده‌كات و له‌سه‌ر سێكته‌ره‌كانی ئابووری، بازرگانی و دارایی، نه‌وت و وزه، به‌رگری و پێشمه‌رگه و شێوه‌ی جووڵاندنیان. ره‌نگده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئاسایش و حوكمڕانی له زاخۆوه تا خانه‌قین. هه‌روه‌ها ره‌نگده‌داته‌وه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان”.
له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركوك سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بیژی یه‌كێتی ده‌شڵێ :” سه‌ره‌ڕای دیاریكردنی پارێزگاری كه‌ركووك كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی كه‌ركووك ده‌درێ كه ئێستا نائاساییترین پارێزگایه له عێراق و پاش ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی وه‌ره‌قه سیاسییه‌كه هه‌فته‌ی داهاتوو پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ری كۆده‌بنه‌وه”.