نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د: ته‌نها له‌ ماوه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا ٦۹۵ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون

ئه‌مرۆ سێشەممە 5ی2ی2019، نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاماری‌ كاروچالاكییه‌كانی‌ مانگی‌ ڕابردوی‌ پۆلیسی‌ سلێمانی‌ خسته‌ڕو، هاوكات ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ سێ ئوتومبیلی‌ بارهه‌ڵگری‌ راگییاند كه‌ له‌سویده‌وه‌ به‌فێل هێنرابون بۆ سلێمانی‌.

به‌ڕێو‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندن‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،گووتی:” كۆمپانیای‌ مارسیدس بێنز راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌ به‌ڕێو‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ كرد كه‌ پێنج ئۆتۆمبێلیان له‌لایه‌ن تۆمه‌تبارێكه‌وه‌ به‌فێڵ هێنراوه‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌، چوار له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ گه‌یشتبوونه‌ سلێمانی‌، دواتر پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌ ورد شه‌وی‌ رابردوو توانرا له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر سێ ئوتومبێلیاندا بگیرێت”.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د ،گوتیشی: ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی‌ تاوانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ به‌ره‌و شوێنێكی‌ نادیار هه‌ڵهاتوه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان به‌ره‌و شاری‌ كه‌ركووك براوه‌ و له‌ئێستادا له‌هه‌ماهه‌نگیداین له‌گه‌ڵ پۆلیسی‌ كه‌ركووك بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ دیكه‌.

هه‌روه‌ها نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێو‌به‌ری‌ به‌شی‌ راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی ده‌شلێت: ، له‌به‌رواری‌ 1ی1ی2019 تا 31ی1ی2019، له‌لایه‌ن به‌ش‌و بنكه‌كانی‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌و به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر توانراوه‌ 695 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون‌و روبه‌روی‌ دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

https://www.facebook.com/Sulaimaniya.Police/videos/2032864220138066/

Back to top button