بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مافیاكانی سلێمانی یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی پێكده‌هێنێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ۵ـی شوباتی ۲۰۱۹ مەحموود سەنگاوی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ،له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانیدا راگەیاند:” حیزبەكەی لیژنەیەكی باڵای پێکهێناوە بۆ دەستگیركردنی هەموو ئەو كەسانەی بەناوی جۆراوجۆرەوە دەچنە سەر خەڵك و پارەیان لێدەستێنن، گوتیشی: “لە لیژنەكەدا بەندە، شێخ جەعفەر، حاكم قادر، مامۆستا جەلالی بریكاری وەزارەتی ناوخۆ، ئاسایش سلێمانی و چەند لایەنێكی دیكەش هەن، ئەو لیژنەیە بەدواداچوون بۆ كێشەی ئەو كەسانە دەكات كە دەڵێن پارە و سەرانەمان لێوەردەگیرێ”.
ئه‌م قسانه‌ی مه‌حمود سه‌نگاوی له‌كاتێكدایه كه گروپێكی مافیای بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌رخه‌ڵك و سه‌رانه وه‌رگرتن له سلێمانی چه‌ند جارێك هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر خه‌ڵك و پاره‌و سه‌رانه‌یان لیوهرگرتووون ،هاوكات جگه له‌م لیژنه باڵایه‌ی كه پێكهینراوه بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مافیاكانی سلێمانی ،لیژنه‌ی ئه‌منی له پارێزگای سلێمانی هه‌یه و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان نوێنه‌ری خۆیان له لیژنه‌كه‌دا هه‌یه و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگای سلێمانی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات .
لای خۆیه‌وه محەمەد شێخ وەھاب، ئەندامی لیژنه‌ی ئه‌منی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕاگەیاند: ”ئەو لێژنەیەی دروست کراوە، بەدڵنیاییەوە لە ڕووی یاساییەوە کارێکی نایاسایی و نابەجێیە و نابێت حزب دەستێوەردان بکات، چونکە ئێمە دادگا و پۆلیس و ئاسایش و دەزگای ئەمنیی دیکەمان ھەیە، دەبێ پارێزگای سلێمانی و لێژنەی ئەمنیی پارێزگا ئەو بابەتە چارەسەر بکەن“.
ئەندامەکەی لێژنەی ئەمنیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی گوتیشی :” : ”ئەو چەکدارانە ئەگەر حزب پشتگیری‌یان نەکات، ئەوا بەدڵنیاییەوە ناتوانن ڕێگری و چەتەیی بکەن، یان مافیا بن لە ناو پارێزگای سلێمانیدا“. هیوای ئەوەشی خواست کە خودی پارێزگاری سلێمانی و لێژنەی ئەمنیی شارەکە ئەرکی ڕووبەڕووبوونەوەیان بگرنە ئەستۆ. گوتیشی: ”خودی جەلالی شێخ کەریم، بریکاری وەزارەتی ناوخۆییە و دەبوو لە ڕێی وەزارەتی ناوخۆوە بەو کارە هەڵسێت، لەلایەکی دیکەشەوە ھەموو دەزاگاکانی سلێمانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆن لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا“.