مه‌سروور بارزانی پێشوازی له باڵیوێزی ئه‌ڵمانیاو شاندی یاوه‌ری كرد
ئەمرۆ سێشه‌ممه 5ی2ی2019 مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سیریل نۆن باڵیۆزی ئەلمانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد. لەم دیدارەدا کە خاتوو باربارا وۆڵف, كونسولی ئه‌ڵمانیا له هەولێر ئامادە بوو، پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و ئەلمانیا و دوا پەرەسەندنی رەوشی دەڤەرەکە تاوتوێ کران.
مەسرور بارزانی رۆڵی ئەڵمانیای لە پشتگیری و هاوکاریی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێشکەوتوو له هه‌ولێر و پێشکەشکردنی بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزنرخاند، جەختیشي لە پەرەپێدان و پتەوترکردنی پەیوەندییەکان کردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان لە گشت بوارەکان لە ریفۆرمەکانی بەردەوامە، راوێژ و ئەزموونی وڵاتانی دۆست لەو پرسە بە پێویست دەزانێت.
له‌لای خۆیه‌وه باڵیۆزی ئەلمانیا باسی له‌وه كرد، كه وڵاته‌كه‌ی به گرینگیه‌وه ده‌ڕوانێته رۆڵ و پێگەی هه‌رێمی كوردستان و پشتگیری له فرا‌وانتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره جیاجیاكان ده‌كات و لە هاوكارییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و رایگەیاند، دروستکردنی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بەشێکە لە ئەرکی وڵاتەکەمان بەرامبەر رۆڵ و قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگە.
لە بەشێکی دیکەی ئەم دیدارەدا مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر لە هەندێ ناوچە و هه‌ماهه‌نگیی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و رەوشی کەرکووک بەتایبەتی خرایە بەرباس، پەیوەست بەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، وێڕای دووپاتکردنەوە لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، لە ئاماژەیەکدا بۆ میکانیزمی چارەسەری رەوشی ئەو ناوچانە بە پێویستی زانی بە ڕەچاوکردنی دەستوور دۆخی ئەم ناوچانە ئاسایی بکرێتەوە.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و گفتوگۆكانی نێوان لایەنەکان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.