پێناسه‌ی گومرگی ڕێكده‌خریته‌وه‌ و واده‌ی هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومرگیه‌كانیش ئاشكرا ده‌كرێـت

بڕیاره‌ ۱۷ی ئه‌م مانگا سه‌رجه‌م ئه‌و بازگه‌ نایاساییه‌نه‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ڵبگیرێن، كه ‌ماوه‌ی ساڵێكه‌ به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا دانراون.

عوسمان شوانی، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری ڕایگه‌یاند: “به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ۷۵ تا ۸۰%ی پێناسه‌ی گومرگی هه‌رێم كراوه‌ته‌ بنه‌مای پێناسه‌ تازه‌كه‌”.

سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئابووری گوتیشی: “پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم و به‌غدا هه‌بێت، به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌ته‌ پیشه‌سازییه‌كان، كارگه‌ و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان”.

له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا به‌هۆی دانانی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییه‌ نایاساییانه، زيانى زۆر به‌ بازرگانانی كورد گه‌یشت،لای خۆیه‌وه‌ مه‌لا مه‌جید، جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت:”ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ زیانی زۆریان به‌ بازرگانانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه‌”.

به‌ گوێره‌ی دواین ڕێكه‌وتنامه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی ته‌واوی له‌سه‌ر نیشانداوه‌،‌ بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی پێناسی گومرگی و لابردنی ئه‌و خاڵه‌ نایاسایيا‌نه،‌ كه‌ ماوه‌ی ساڵێكه‌ بووه‌ته‌ كۆسپێكی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م بازرگانی كوردی.

Back to top button